وه‌رزشی - میسرییه‌كان نازناوه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیایان كۆنترۆڵ كرد
pna – دوێنێ بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی میسر بووه پاڵه‌وانی ئه‌فریقیا له تۆپی پێ دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی گانا له یاری كۆتایی كه له یاریگه‌ی (11 نۆڤه‌مبه‌ر) له لواندای پایته‌ختی ئه‌نگۆلا به‌رِێوه‌چوو.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه له لایه‌ن یاریزان محه‌مه‌د ناجی له خوله‌كی (86) یارییه‌كه تۆمار كرا و میسر بووه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا به‌ده‌ست بهێنێ و ئه‌مه جاری هه‌فته‌مه له مێژوویدا.
پاش ته‌واوبوونی پاڵه‌وانێتییه‌كه، محه‌مه‌د ناجی (میسر) بووه گۆڵكار به پێنج گۆڵ و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن (میسر) بووه باشترین یاریزان، هه‌روه‌ها راهێنه‌ری میسر حه‌سه‌ن شه‌حاته بووه یه‌كه‌م راهێنه‌ر سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێ، یاریزانی میسری ئه‌حمه‌د فه‌تحی بووه خاوه‌نی نازناوی یاریزانی یاری پاك و بێ هه‌ڵه، عیسام حه‌زه‌ری له میسر بووه باشترین گۆڵچی.
|